ئه‌نقه‌ره له جلوبه‌رگی باڵیۆزه‌كه‌ی له ئۆگه‌ندا تووڕه‌یه
"جلوبه‌رگی خوای یۆنانییه كۆنه‌كانی پۆشیوه"
K24 - هه‌ولێر:
له 95همین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له كامپالای پایته‌ختی ئۆگه‌ندا رێوڕه‌سمێكی ساز كرد، به‌ڵام جلوبه‌رگی باڵیۆز و كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌ی توركیا به‌دڵی ئه‌نقه‌ره نه‌بووه و به‌هۆیه‌وه بۆ لێپێچینه‌وه بانگهێشتی كردوونه.
سه‌ده‌ف یاوز ئه‌لب، كه ماوه‌ی 5 ساڵه وه‌ك باڵیۆزی توركیا له ئۆگه‌ندایه، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی، كه له رێوڕه‌سمه‌كه، جلوبه‌رگی "خواكانی یۆنانی كۆنییان" پۆشیبوو بانگهێشتی ئه‌نقه‌ره كراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی توركی، جلوبه‌رگی سه‌ده‌ف هاوشێوه‌ی "هێلین" بووه كه یه‌كێكه له خوای یۆنانییه كۆنه‌كان و جلی كارمه‌نده‌كه‌ش هاوشێوه‌ی "زیوس" بووه، كه به گوێره‌ی میتۆلۆجیای یۆنانی كۆن، به گه‌وره‌ی "خواكان" داده‌نرێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی باڵیۆز و كارمه‌نده‌كه، به پۆشینی جلوبه‌رگی یۆنانی كۆن، له بۆنه‌یه‌كی "نیشتمانی توركیا"، بووه‌ته جێگه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر و به‌و هۆیه‌وه‌ش، مه‌ولود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له سه‌ده‌ف یاوز و كارمه‌نده‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ئۆگه‌ندا، بۆ لێپێچینه‌وه بانگهێشتكراون.
رێوڕه‌سمه‌كه، له 29ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له كامپالای پایته‌ختی ئۆگه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی به دڵی باڵیۆز و كارمه‌نده‌كه‌ی باڵیۆزخانه نه‌بوو.
ئ. م