ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان: له كه‌ركووك و مووسڵ تيرۆرى داعش سه‌ريهه‌ڵداوه‌ته‌وه
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئامارى كرده‌وه‌ى تيرۆريستييه‌كانى مانگى رابردووى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئامارى مانگى رابردووى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى داعشى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 4ى تشرينى دووه‌مى/ نۆڤێمبه‌رى 2018، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەسه‌ر هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئاماری مانگى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵى بڵاو کردەوە.
به گوێره‌ى ئاماره‌كه، ھێرشە تیرۆريستییەکان له رێگەی ئۆتۆمۆبێله بۆمبڕێژکراوەکان لە کەرکووک و مووسڵ دووبارە سەريان ھەڵداوەتەوە.
ھەروەھا تیرۆرکردنی موختارەکان و بە ئامانجکردنی وێستگەکانی کارەباش بەردەوامه.
لانی کەم دوو ھێرش به ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکراو دژ بە ھاووڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان ئەنجام دراون و دوو ھێرشیش پووچەڵ کراونەتەوە.
له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: لە 13/10/2018، ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبڕێژکراو شەش کەسی بریندارکرد.
له 23/10/2018، لە گەیارە ھێرشێکی دیکە لانی کەم 10 کەسی کوشت و 30 کەسی دیکەی بریندار کرد.
لە رێکكەوتی 2/10/2018، رێكخراوى تيرۆريستيى داعش هێرشێكی چه‌ندقۆڵی بۆ سه‌ر گوندی ڕه‌بزه له نزیك حه‌ویجه ئه‌نجام دا و تێیدا موختاری گونده‌كه‌ی كوشت.
له 10/10/2018، داعش موختاری گوندی جاسمییه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوشت.
دواتر له رۆژى 20/10/2018 تیرۆریستانی داعش موختاری گوندی كه‌ریم داوده‌ی سه‌ر به شارۆچکەی خانه‌قینیان كوشت.
لە رێکەوتی17/10/2018، تیرۆریستانی داعش تاوه‌رێكی كاره‌باییان له نزیك گوندی خوزه‌یفییه ته‌قانده‌وه و بووه هۆی بڕینی كاره‌بای حه‌ویجه، رۆژێك دواتر، بۆمبێكی چێندراو ئۆتۆمۆبيلێكى پۆلیسی پاسه‌وانيى سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باشووری كرده ئامانج له نزیك گوندی مه‌فتوولی سه‌ر به ناحيه‌ى ره‌شاد و له ئه‌نجامدا پێنج پۆلیس بریندار بوون.
ئه‌مه‌و له ئاماره‌كه‌دا هاتووه كه به‌درێژایی مانگی رابردوو، 40 هێرش له رێگه‌ی بۆمبی چێندراو ئه‌نجام دراون، كه تێیاندا ئۆتۆمۆبێل، بازگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی، بنكه‌ی سه‌ربازيی، باره‌گا و كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها هاووڵاتی كراونه‌ته ئامانج.