خه‌ڵكی گوندێكی سه‌ر به قه‌زای تلكێف ناوێڕن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان
به‌هه‌زاران زه‌وی كشتووكاڵیان مینڕێژكراوه و تائێستا پاك نه‌كراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كریستیانه ئاواره‌كانی گوندی باتنایای سه‌ر به قه‌زای تلكێفی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه ناوچه‌كه‌یان له‌ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبیدایه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تا ئارامی بۆ ناوچه‌كانیان نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای تلكێفیش ده‌ڵێت، كریستیانه‌كان متمانه‌یان به ئاسایشی ناوچه‌كه نییه.
به‌شێك له‌و ئاوارانه كه ته‌نیا به سه‌ردان گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كه‌یان و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاواره‌ییدان، دوای 4 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار زه‌نگی كلێسای گونده‌كه‌یان لێده‌ده‌ن و له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه داوا له پێكهاته و حزبه سیاسییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی دوور له هه‌موو موركه ئاینییه‌كان ژیانێكی سه‌قامگیر و ئاشتیانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
خه‌ڵكی ئه‌و گونده تووڕه‌یی خۆشیان له‌و دۆخه ناشارنه‌وه كه به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا هاتووه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان خوازیارن جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، به‌ڵام له‌كاتێكدا به‌هه‌زاران دۆنم زه‌وی كشتووكاڵییان هه‌یه و تائێستا به سه‌دان بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ی داعش له‌ناو زه‌ویه‌كانیان ماون، ناتوانن ده‌ست به كاری جووتیاری بكه‌نه‌وه.
ئه‌وان ده‌ڵێن، له‌كاتێكدا كه هیچ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی له ناوچه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه و گونده‌كه‌یان وێران كراوه، داوا ده‌كه‌ن، گونده‌كه‌یان ئاوه‌دان بكرێته‌وه و له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی پاك بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، عەبدولسەلام شەعبان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای تلكێف هۆكارێكی دیكه‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و گونده بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه متمانه‌یان به سه‌قامگیری ناوچه‌كانیان نییه و هیچ گرێنتییه‌ك نییه كه سه‌ر و ماڵیان پارێزراو ده‌بێت.
دوای ھاتنی داعش، كریستیانەكانی دەشتی نەینەوا دەستبەرداری ماڵ و موڵكیان بوون و بەشێكیان تەنانەت عێراقیشیان جێھێشت و پەنابەری ئەوروپا بوون، ئەوانەش كە ماون ئێستا لە ھەرێمی كوردستان دەژین.
H.B