گۆڕان به‌مه‌رج به‌شداری له حكوومه‌تدا ده‌كات
گۆڕان خۆی بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی نوێی كوردستان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
نزار مه‌حموود، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند، "بۆ قۆناغی داهاتوو 3 بژارده له‌به‌رده‌م گۆڕانن، دوا بڕیاریش له‌ده‌ست جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌كه‌مانه، ئاخۆ به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ین یانیش ته‌نیا ده‌چینه په‌رله‌مان و ده‌بین به ئۆپۆزسیۆن، یاخۆد بایكۆتی ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسیش ده‌كه‌ین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی گۆڕان گوتی: "ئێمه خۆمان دوا بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین و ناكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێكی دیكه، كه نه‌خشه رێگه‌ی داهاتوومان بۆ دیاریبكات و ئه‌وه ده‌كه‌ین كه باوه‌ڕمان پێی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردنیان له حكوومه‌تی داهاتووش، نزار مه‌حموود دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌شداری له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه له كارنامه‌ی چوار ساڵی داهاتووی حكوومه‌تدا جێگیر بكرێت، كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خسبوومانهڕوو".
سه‌باره‌ت به پێداگیرییه‌كانی یه‌كێتیش كه هه‌میشه ده‌ڵێت: "نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌شداری له حكوومه‌تدا بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته خه‌باتی مێژوویی بكرێته بنه‌مای به‌شداریكردنمان"، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رامان وایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌موو وڵاتانی جیهان باوه، له‌كاتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، پێویسته ژماره‌ی كورسییه‌كان له په‌رله‌مان بكرێته پێوه‌ر و هه‌ر لایه‌نه‌وه به‌و قه‌باره و قورساییه به‌شداری له حكوومه‌تدا بكات كه خه‌ڵك متمانه‌ی پێداوه".
H.B