ئێران ترەمپ بە سەدام حوسێن دەچوێنێ
"ترەمپ ناتوانێ ملكەچمان بكات"
K24 - ھەولێر
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ھاوشێوەی سەدام حوسێن دژایەتی خەڵكی ئێران دەكات. ئاماژەی بەوەشدا، ترەمپ بەھیچ شێوەیەك ناتوانێ كۆماری ئیسلامی ئێران ملكەچی خۆی بكات.
عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گوتی: "ئێستا ترەمپ وەكو سەدام دەیەوێ دژایەتی خەڵكی ئێران بكات، ئەو دەیەوێ راستەوخۆ خەڵكی ئێران ئەشكەنجە بدات، ئەو دژایەتی خەڵك و بەتایبەت ژنان و منداڵانی ئێران دەكات. ئەمڕۆ خەڵكی ئێران دەریدەخەن ترەمپ لەو بچووكترە بیەوێت ئێران ملكەچ بكات".