نرخی نەوت دابەزی
نەوتی خاو 44 سەنت دابەزیووە
K24 - ھەولێر
بەھۆی ئەو مەرجانەی كە ئەمەریكا دایناوە لەسەر ھاوردەكردنی سووتەمەنی ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا رووی لە دابەزین كرد.
لە دوایین مامەڵەكانی بازاڕدا نرخی نەوت ھەر لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ھەناردەكانی وزەی ئێراندا، رووی لە دابەزین كرد، بە جۆرێك نرخی نەوتی خاو 44 سەنت دابەزی كە یەكسانە بە 0.6%، بەو شێوەیەش نرخی ھەر بەرمیلێك گەیشتە ئاستەكانی 72 دۆلار و 39 سەنت.
نرخی نەوتی خاو ھەر لەسەرەتای تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە تائێستا 16% بەھاكەی لەدەستداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا فشاری زۆری كەوتە سەر، دوای ئەوەی دەركەوت كە واشنتن تەنیا رێگە بە چەند وڵاتێكی دیاریكراو دەدات كە مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێراندا ئەنجامبدەن، سەرەڕای دەستپێكردنی سزا ئابوورییەكانی بەسەر ئەو وڵاتە، بەو ھۆیەوەش نرخی نەوت رووی لەدابەزینی زیاتر كرد.