ئێران: ترەمپ بە ئامانجەكانی ناگات

"گەمارۆكان جگە لە شەڕی دەروونی شتێكی دیكە نییە"

K24 - ھەولێر

چەند كاتژمێرێك دوای جێبەجێكردنی قۆناخی دووەمی گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆكانی ئەمەریكای بە تاكلایەنە و شكستخواردوو ناودەبات و دەشڵێت، ترەمپ لەم شەڕە ئابووری و دەروونییە لەگەڵ ئێران بە ئامانجەكانی ناگات.

 بەھرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بە سزادانی ئێران بە ئامانجەكانی ناگات و ئەم قۆناخەش دەستپێكی گۆشەگیربوونی ئەمەریكا دەبێت لە جیھاندا.

قاسمی گوتی: "گەمارۆكان جگە لە شەڕی دەروونی شتێكی دیكە نییە و لە ئەنجامدا بەرێكارەكانی ئێران و ھاوكاری وڵاتانی جیھان، سەرەررای ھەموو فشار و ھەڕەشەكانی ئەمەریكا، پێموایە ئەم قۆناخەی گەمارۆكان شكستدەھێنن و ئەو ئەنجامەی كە ترەمپ دەیەوێ بۆ ئەمەریكای بەدەستبێنێ ھیچ لێ شین نابێت، ئەم قۆناخە لە گەمارۆكان دەستپێكی گۆشەگیربوونی ئەمەریكایە لە ئاستی جیھاندا و من دڵنیام بە سەبر و ھاوكاری خەڵكی ئێران، شكست بە گەمارۆكان دەھێنین".

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ قۆناخی دووەمی سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران چووە بواری جێبەجێكردبەوە.