"حکوومەت لە کرێی دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر خۆشدەبێت"
دوكانەكانی لەنگەی ھەولێر بەشێوەیەكی سەردەمیانە نۆژن دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
دوكانەكانی بازاڕی لەنگە بە شێوەیەكی سەردەمیانە نۆژەندەكرێتەوە و ھەنگاوەكانی سەرەتایی دەستی پێكردووە لە ئایندەیەكی نزیكدا كارەكانی تەواودەبێت.
بەشیر خەلیل حەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "حكوومەت بەڵێنیداوە لە كرێی ئەو دوكانانە خۆشبێت كە ھی شارەوانین، بۆ ئەوەی قەرەبوویان بكاتەوە، ھەروەھا لە وەرگرتنی باج بە شێوازێك لێیان خۆشدەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "حكوومەتی ھەرێم لە ھەوڵی ئەوەدایە كە باج لە دوكانەكان وەرنەگرێت".
بەرەبەیانی رۆژی 25/10/2018 ئاگر لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر كەوتەوە و زۆربەی دوكانی كاسبكاران سوتان، دوای رووداوەكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا ھاوكاری دوكاندار و كاسبكارانی ئەو بازاڕە بكات.