ئه‌مه‌ريكا ناوه‌ڕۆكى سزاكانى سه‌ر ئێران راده‌گه‌يه‌نێت
ناوه‌ڕۆكى قۆناغى دووه‌مى سزاكانى سه‌ر ئێرانيان راگه‌ياند
K24 – واشنتن:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و گهنجينهى ئه‌مه‌ريكا ناوه‌ڕۆكى قۆناغى دووه‌مى سزاكانى سه‌ر ئێرانيان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى بڕياره‌كانى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ر وڵات و لايه‌نێك به نهێنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران بكات به توندى سزا ده‌درێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، به هۆى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه، رۆژانه تاران، بڕى يه‌ك مليۆن به‌رميل نه‌وت كه‌متر ره‌وانه‌ى بازار ده‌كات و هه‌وڵيش ده‌ده‌ين هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگهيهنينه ئاستى سفر.
گوتيشى: ئێمه بڕيارمانداوه حه‌وت پرۆگرامى ناووكى ئێران سزايان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت و به‌و هۆيه‌وه ئێران هه‌رگيز ناتوانێت ده‌ستى بگاته چه‌كى ناووكى.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، باسى له‌وه‌شكرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئابوورى سوپاى پاسداران مايهپوچ بكه‌ن و گوتيشى: قاسم سوله‌يمانى ده‌ستى سووره به خوێنى سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و ئێمه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌وه‌مان له بير ناچێت.
هه‌روه‌ها گوتى: حزبوڵڵا و حوسييه‌كان و لايه‌نه شيعييه‌كان له عێراق و له سوورياش گرووپه ئێرانييه‌كان تاوانيان ئه‌نجام داوه و بوونه‌ته مايه‌ى ناسه‌قامگيرى ناوچه‌كه و ئێران كارى ئه‌وه‌يه هێز درووست بكات بۆ تێكدانى ره‌وشى ئه‌منى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.