ئهنجوومهنى پارێزگاى نهينهوا داواى گهڕانهوهى شنگالييهكان دهكات
دەست بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان بكەنەوە
K24 – شنگال:
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داواى لە خەڵكی شنگال كرد بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و دەست بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان بكەنەوە.
سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تايبهت به كوردستان24، راشيگهياند، شنگال ھی شنگالییەكانە و خۆیان بڕیار لەسەر داھاتووی خۆیان دەدەن و ھەڵوێستی خەڵكی كوردستان و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش لەبیر ناكەن كە چۆن لە كاتی لێقەومان دەستی ھاوكاریان بۆ درێژكردن.