به‌غدا و هه‌ولێر به گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى نوێ نه‌وتى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن
رۆژانەی 210 هەزار بەرمیل نەوت له كه‌ركووك به‌رهه‌مده‌هێنرێت
K24 – كه‌ركووك:
سەرۆکی ليژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى رايگه‌ياند، حکومەتی عێراق رێکكەوتنێکی تازەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و لەم هەفتەیە دەست بە بەهەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک بە رێگای بۆری هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جه‌یهانی تورکی دەکرێت.
ئێستا رۆژانە بەرهەمی نەوتی هەناردەی پاڵاوتگەکان دەکرێت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێن: بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاری دەهێنین، بەڵام خەڵکی کەرکووک ئاماژە بەوە دەکەن کە بەیەک هەفتە بەرمیلێک نەوتيان دەست ناکەوێت.
رۆژانەی 210 هەزار بەرمیل نەوت له كه‌ركووك به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ئه‌مه له كاتێكدايه پێش رووداوەکانی 16ى ئۆکتوبەر، رێژەی هەناردەی نەوت بەرزبوەوە بۆ نزیکەی یەک میلۆن بەرمیل، بەڵام رووداوە ئەمنیيەکان ئاستی هەنارده و بەرهەمی نەوتی شارەکەیان %80 دابه‌زاندووه.