سوپاى پاسداران به مانۆڕى سه‌ربازى وه‌ڵامى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا ده‌داته‌وه
لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
K24 – هه‌ولێر:
لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازیی دەستپێکرد و حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماریش رایگەیاند، ئەمریکا بە هیچکام لە خواستەکانی ناگات و حکوومەتی ئێران هەروا لەسەر رێگای خۆی دەڕوات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رايگه‌ياند، ئەمریکا لە ئاستی جیهانیدا گۆشەگیر دەبێت.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و گهنجينهى ئه‌مه‌ريكا ناوه‌ڕۆكى قۆناغى دووه‌مى سزاكانى سه‌ر ئێرانيان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى بڕياره‌كانى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ر وڵات و لايه‌نێك به نهێنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران بكات به توندى سزا ده‌درێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، به هۆى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه، رۆژانه تاران، بڕى يه‌ك مليۆن به‌رميل نه‌وت كه‌متر ره‌وانه‌ى بازار ده‌كات و هه‌وڵيش ده‌ده‌ين هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگهيهنينه ئاستى سفر.
گوتيشى: پرۆگرامى ناووكى ئێران سزاكان ده‌يگرێته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ئێران هه‌رگيز ناتوانێت ده‌ستى بگاته چه‌كى ناووكى.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، باسى له‌وه‌شكرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئابوورى سوپاى پاسداران مايهپوچ بكه‌ن و گوتيشى: قاسم سوله‌يمانى ده‌ستى سووره به خوێنى سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و ئێمه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌وه‌مان له بير ناچێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 08:00ى ئه‌مشه‌وى كوردستان24دا، دانيهڵ سه‌روه‌ر، مامۆستاى زانكۆ و شاره‌زا له كاروبارى ئێران، له واشنتنه‌وه شرۆڤه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به سه‌پاندى سزاكانى سه‌ر ئێران خسته‌ڕوو و دووپاتيكرده‌وه، سزاكان كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌يان له‌سه‌ر ئابوورى و جوڵه‌ى سياسى و سه‌ربازى ئێران ده‌بێت.
زانيارى زياتر سه‌باره‌ت به ورده‌كارى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران له‌م ئينفۆگرافيكه ببينه