ئه‌مه‌ریكا: پێویسته‌ ئێران له‌ عێراق و كوردستان بكشێته‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری هه‌موو كاره‌كانی ئێرانه‌ له‌ به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیكرده‌وه‌ پێویستە لە عێراق و کوردستان پاشەکشە بە ئێران بکرێت و واشنتۆن ئاگاداری كاره‌كانی تارانه‌ له‌ به‌غدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گووتیشی: تواناكانی ئێران كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.

H.B