جه‌لال په‌رێشان به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد.. به‌پایسكل ده‌چێته په‌رله‌مان
یه‌كه‌م "سكاڵا" له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، جه‌لال په‌رێشان له فراكسیۆنی پارتی، به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی برده سه‌ر و به پایسكل ده‌چێته په‌رله‌مان.
جه‌لال په‌رێشان، كه له‌سه‌ر لیستی پارتی له هه‌ولێر، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، تا ئه‌مڕۆش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بوو، له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ماڵئاوایی له هاوكارانی كرد و به پایسكل چووه په‌رله‌مان.
پایسكله‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، سندووقێكی سكاڵاشی به‌سه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ هاووڵاتییان تا سكاڵاكانی خۆیان تۆمار بكه‌ن و داواكانییان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان.
یه‌كه‌م سكاڵاش له خوولی پێنجه‌م له‌لایه‌ن عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره‌وه تۆماركرا.
عه‌لی ره‌شید له‌و باره‌یه‌وه بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و زه‌رفه‌ی ئه‌و داواكارییه بۆ ئه‌وه‌ی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009، تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار بكاته‌وه.
رۆژی 30ی ئه‌یلوولی رابردوو، هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا، ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
پارتی 45 كورسی
یه‌كێتی 21 كورسی
گۆڕان 12 كورسی
نه‌وه‌ی نوێ 8 كورسی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 كورسی
به‌ره‌و ئیسلاح 5 كورسی
لیستی ئازادی 1 كورسی
لیستی سه‌رده‌م 1 كورسی
ئ. م