پارتی "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ" هه‌ڵده‌داته‌وه
"به خاكه‌ڕاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ 45 كورسییهكهمان ده‌كه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی بنكه فراوان نه‌یتوانی ببێته هیوای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئاواتهكانییان به‌دیبهێنێت، به‌ڵام بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، حزبه‌كه‌یان سه‌ردانی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ده‌كات.
هێمن هه‌ورامی، په‌رله‌مانتاری پارتی رایگه‌یاند، زۆر به ئاسایی مامه‌ڵه به‌و 45 كورسییه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و هه‌رچه‌نده جیاوازیشیان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بێت، دواجار خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه، كه به گوته‌ی ئه‌و، "خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه".
هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاند، وه‌ك پارتی هێلی سووریا‌ن له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه و ده‌یانه‌وێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌ڵبده‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانییان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، جگه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به گرنگی ده‌زانن، له‌و خووله‌ی په‌رله‌ماندا كارێكی وا بكه‌ن كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا به‌شێكی زۆر له په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد.
ئ. م