عه‌بدولستار مه‌جيد: ئه‌گه‌ر به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كه‌ين ده‌بينه ئۆپۆزيسيۆنێكى كارا
ئه‌وله‌ويه‌تى ئێمه ئه‌وه‌يه كه په‌رله‌مانى ئه‌مجاره كارا بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، ره‌خنه‌ى له به‌ڕێوه‌چوونى دانيشتنى يه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و رايگه‌ياند، سه‌رۆكى يه‌كه‌م دانيشتن گوێى له نوقته‌ى نيزامى ئێمه نه‌گرت و ناكرێت دانيشتنى په‌رله‌مان به كراوه‌يى بۆ ماوه‌ى ناديار بمێنێته‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جيد له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان24 گوتى: ئه‌وله‌ويه‌تى ئێمه ئه‌وه‌يه كه په‌رله‌مانى ئه‌مجاره كارا بێت و نوێنه‌رايه‌تى راسته‌قينه‌ى خه‌ڵك بكات و ئه‌و كاره ناياسايى و نا ئاساييانهى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه چاره‌سه‌ريان بكات. له گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌وه تا نه‌هێشتنى دوو ئيدارهيى كه له ناوه‌ڕۆكدا هه‌يه.
گوتيشى: ئێمه ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانمان به ناياسايى نهزانيوه و ته‌نيا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ پرسى هێشتنه‌وه‌ى دانيشتنى په‌رله‌مان بووه، بۆ ماوه‌يه‌كى ناديار، ئێمه واقيعى ئێستاى هه‌رێم ده‌خوێنينه‌وه. ئێمه وتمان با واده‌يه‌ك ديارى بكه‌ين، شه‌ش مانگ يان هه‌شت مانگ بۆ دانيشتن به كراوه‌يى بمێنێته‌وه، جارى پێشوو، پێكهێنانى كابينه هه‌شت نۆ مانگى پێچووه. ئێمه نوقته‌ى نيزاممان ئه‌وه بوو، با واده‌يه‌ك ديارى بكه‌ين، داوا له لايه‌نه سياسييه‌كان بكه‌ين له‌و ماوه‌يه‌دا حكومه‌ت پێكبهێنن. ئه‌مه پێشێلكردنى ياسا و په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه و بنه‌ماى كار ئه‌وه‌يه پابه‌ندى ياسا بين.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژێردرابا، ره‌وشه‌كه ده‌بووه گه‌ڕه‌لاوژه. بۆيه باشتر بوو، به ره‌چاوكردنى واقيعى هه‌رێمى كوردستان ده‌بوايه واده‌كه دياريكراو بوايه.
عه‌بدولستار مه‌جيد ئه‌وه‌شى گوت: كۆمه‌ڵ نه‌يوتووه ده‌بينه ئۆپۆزيسيۆن و نه‌شى وتووه، ده‌ستبه‌جێ به‌شدارى هه‌ر حكومه‌تێك ده‌كات، كه سبه‌ى پێكبێت.
داواشيكرد، په‌رله‌مان له ژێر هه‌ژموونى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كان ده‌ربهێنرێت و ئازادى به فراكسيۆنه‌كان بدرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، حكومه‌تى دوو لايه‌نه له هه‌رێمى كوردستان، شكستيهێناوه و پێويسته پارتى و يه‌كێتى بير له‌وه بكه‌نه‌وه، هه‌ندێك لايه‌نى ديكه بێنه پاڵيان و هاوكاريان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: كشانه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان له كابينه‌ى پێشووى حكومه‌ت گرفته‌كه له خودى كابينه‌ى حكومه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو گرفته‌كه به هۆى سياسه‌تى حزبه‌كانه‌وه بووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ گۆڕان تێگه‌يشتنى هاوبه‌شمان هه‌يه و هيچ رێككه‌وتنێكمان نييه و بۆچوونمان له‌يه‌ك نزيكه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان له پێشه‌وه داده‌نێين و بۆ به‌شدارى له حكومه‌تيش هه‌ڵپه‌ى پۆست و پايهمان نييه و پرۆژه‌ى خۆمان هه‌يه و مه‌رجى پێشوه‌خته‌مان نييه.