رێباز بێركۆتى: پێويسته پارتى و يه‌كێتى به‌يه‌كه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن
كارنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو شتێك گرنگتره
K24 – هه‌ولێر:
كاديرى پێشكه‌وتووى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، رێباز بێركۆتى، له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24، رايگه‌ياند، كارنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو شتێك گرنگتره و پێش دابه‌شكردنى پۆسته‌كان، پێويسته ئه‌وله‌ويه‌تى حكومه‌ت دابنرێت.
بێركۆتى گوتيشى: پێويسته يه‌كێتى و پارتى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك بارزانى و خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال دايان نابوو، ئه‌گه‌ر پارتى بيه‌وێت حكومه‌تێكى به‌هێز دابمه‌زرێنێت، پێويسته حزبى به‌هێزيش پشتيوانى بكات.
روونيشيكرده‌وه، يه‌كێتى و پارتى به‌يه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌يان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ناكرێت لايه‌نه‌كانى ديكه فه‌رامۆش بكرێن. يه‌كێتى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا كارنامه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ به‌شداربوون له حكومه‌ت داده‌ڕێژێت.
روونيشيكرده‌وه، يه‌كێتى لايه‌نى براوه‌ى دووه‌مه، داواى ئيستحقاقى خۆى ده‌كات، ئه‌گه‌ر به كورسى په‌رله‌مانى بێت، ئه‌گه‌ر نا يه‌كێتى هه‌رچه‌ند جياوازى كورسيى زۆره له‌گه‌ڵ پارتى، به‌ڵام هێزێكى گه‌وره و كاريگه‌رى سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسى و سه‌ربازى هه‌رێمى كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته پارتى و يه‌كێتى به‌يه‌ك پاكێج مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌وان هاوڕێى نيوه‌ى رێگه‌ن و ئه‌وان يه‌كێتى و پارتييان به‌يه‌كه‌وه به گه‌نده‌ڵى و خراپه‌كارى تۆمه‌تبار كردووه، هه‌ر بۆيه باشتر وايه ئه‌مجاره يه‌كێتى و پارتى به‌يه‌كه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن.