ئارام باڵه‌ته‌ى: پڕۆژه ياساى بودجه نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت
فراكسيۆنه كوردييه‌كان يه‌كهه‌ڵوێست بوون سه‌باره‌ت به پرسى بودجه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، فراكسيۆنه كوردييه‌كان يه‌كهه‌ڵوێست بوون سه‌باره‌ت به پرسى بودجه و داوايان كرد، ماف و داخوازييه‌كانى كورد له پرۆژه ياساى بودجه جێيان بكرێته‌وه.
ئارام باڵه‌ته‌ى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، پرۆژه ياساى بودجه نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت و له ئه‌نجوومه‌ن كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا ده‌هێنرێت.
باڵه‌ته‌ى گوتيشى: ئێمه له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگمان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه ياساى بودجه دا، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به ناديموكراسى ئه‌و ده‌نگدانه‌ى هه‌ژمار نه‌كرد و دواتر بڕيار درا، ليژنه‌يه‌ك راسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له ره‌شنووسى پرۆژه‌كه بكات.
ئارام باڵه‌ته‌ى له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كاتژمێر 08:00ى كوردستان24 ئه‌وه‌شى گوت: فراكسيۆنه كوردييه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌يه رازى نابن، ئه‌گه‌ر ماف و داخوازى كوردى تێدا ره‌چاو نه‌كرێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌موو فراكسيۆنه كوردييه‌كان يه‌كده‌نگ بوون و دژى ئه‌و پرۆژه ياسايه‌ى بودجه بوون.
باسى له‌وه‌شكرد، پرسى بودجه‌ى پێشمه‌رگه يه‌كێكه له‌و ته‌وه‌رانه‌ى فراكسيۆنه كوردييه‌كان داكۆكى لێده‌كه‌ن و ئه‌وه يه‌كێكه له كاره‌كانى ئێمه و سه‌رجه‌م كوتله كوردييه‌كان له‌و باره‌يه‌وه هاوڕا بوون.
دووپاتيشيكرده‌وه، پرۆژه ياساى بودجه نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵكو له دانووستانه و ليژنه‌ى تايبه‌تمه‌ند سه‌رقاڵى تاوتوێكردنييه‌تى و گۆڕانكارى ريشه‌يى له پرۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. به‌و پێيه‌ى ته‌نيا ئێمه نيين ره‌خنه‌مان هه‌يه، نوێنه‌رانى مووسڵ ره‌خنه‌يان هه‌يه چونكه مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترين شارى عێراقه، به‌ڵام ته‌نيا له سه‌دا يه‌كى بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه.