حكوومەتی عێراق 197 ملیار دینار بۆ حەشد تەرخان دەكات

بە فەرمی بڕیاردراوە

K24 - ھەولێر

حكوومەتی عێراق بڕی 197 ملیار دیناری بۆ حەشدی شەعبی تەرخان كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردرا، بە خەرجكردنی بڕی 197 ملیار دۆلار بۆ ھێزەكانی حەشدی شەعبی، كە مووچە و بودجەی ئەو ھێزانە دەبێت.

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ساڵی 2014 به‌ بڕیارێكی مه‌رجه‌عی شیعه‌ دامه‌زراوه‌ و بڕیاربوو دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش ئه‌و ده‌سته‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.