پارتی و یەكێتی پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوو تاوتوێ دەكەن
"لایەنەكان ناچارن پێكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن"
K24 - ھەولێر
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه، ھەروەھا پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كۆده‌بێته‌وه.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە چەند رۆژی داھاتوودا پارتی و یەكێتی، ھەروەھا پارتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كۆدەبنەوە
راشیگه‌یاند: "هه‌موو لایه‌نه‌كان ھەست بە بەرپرسیاریەتی دەكەن و ناچارن پێكه‌وه كۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن".
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ 6/11/2018، كاندیدانی دەرچوو بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد و وەك پەرلەمانتار دەست بەكاربوون، بەڵام بەھۆی رێك نەكەوتنی پێش وەختەی لایەنەكان نەتوانرا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێك بھێندرێت، بۆیە كۆبوونەوەی پەرلەمان بە كراوەیی ھێڵراوەتەوە تا لایەنە سیاسییەكان لەسەر پۆستەكانی كابینەی داھاتووی حكوومەت و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان رێكدەكەون.
ھ.م