هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم چڕ ده‌كرێنه‌وه
فازڵ میرانی: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن بۆیوه ناچارن كۆببنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد, كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كۆده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها میرانی دووپاتیكرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كان ناچارن پێكه‌وه كۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رووی قسه‌كانی له میدیاكانیش كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن داوامان لێ ده‌كه‌ن، ئێمه ناتوانین ئێستا بیڵێین، چونكه هێشتا لایه‌نه‌كان كۆنه‌بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری رابگه‌یه‌نین، بۆیه پێویسته چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بكرێت.
H.B