له‌به‌ر ئه‌م هۆيه بودجه‌ى عێراق نه‌گه‌ڕێندرايه‌وه بۆ حكومه‌ت
ياساى بودجه‌ى عێراق نه‌گه‌ڕێندرايه‌وه بۆ حكومه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
پرۆژه ياساى بودجه‌ى عێراق نه‌گه‌ڕێندرايه‌وه بۆ حكومه‌ت و بڕيار درا له لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائيرون، غايب ئه‌لعومه‌يرى رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران پێشنيازيان كرد پرۆژه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
گوتيشى: ئه‌وه كارێكى ئه‌سته‌م بوو، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆحكومه‌ت پێويستى به سێ مانگ كات هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رازى بوو ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى نوێنه‌ران و حكومه‌ت پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌كه بكه‌ن.
بڕياره دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو پرۆژه‌كه بخرێته‌وه به‌ر باس و له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه په‌سند بكرێت.
رۆژى سێشه‌ممه (6ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2018)، پرۆژه ياساى بودجه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران خرايه به‌ر باس.
له دانيشتنه‌كه‌دا فراكسيۆنه كوردييه‌كان يه‌كهه‌ڵوێست بوون سه‌باره‌ت به پرسى بودجه و داوايان كرد، ماف و داخوازييه‌كانى كورد له پرۆژه ياساى بودجه جێيان بكرێته‌وه.
ئارام باڵه‌ته‌ى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، پرۆژه ياساى بودجه نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت و له ئه‌نجوومه‌ن كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا ده‌هێنرێت.
باڵه‌ته‌ى گوتيشى: ئێمه له دانيشتنى سێشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگمان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه ياساى بودجه دا، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به ناديموكراسى ئه‌و ده‌نگدانه‌ى هه‌ژمار نه‌كرد و دواتر بڕيار درا، ليژنه‌يه‌ك راسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له ره‌شنووسى پرۆژه‌كه بكات.
دووپاتيشيكرده‌وه، پرۆژه ياساى بودجه نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵكو له دانووستانه و ليژنه‌ى تايبه‌تمه‌ند سه‌رقاڵى تاوتوێكردنييه‌تى و گۆڕانكارى ريشه‌يى له پرۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. به‌و پێيه‌ى ته‌نيا ئێمه نيين ره‌خنه‌مان هه‌يه، نوێنه‌رانى مووسڵ ره‌خنه‌يان هه‌يه چونكه مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترين شارى عێراقه، به‌ڵام ته‌نيا له سه‌دا يه‌كى بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه.