تورکیا 332 پەنابەری نایاسایی دەستگیر دەکات
بەشێکییان خەڵکی عێراقن
K24 – ههولێر:
لەماوەی یەک هەفتەدا 332 پەنابەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکراون و بەشێکیان خەلکی عێراقن.
رۆژنامەی حوریەتی تورکی لەزاری وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکردووە، لە 2 بۆ 9ی ئەم مانگە، لەلایەن هێزی دەریاوانی تورکیاوە، 332 پەنابەری نایاسایی دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش 24یان عێراقین.
جیا لەو پەنابەرانە، سێ قاچاخچیش دەستگیرکراون کە بازرگانیان بە پەنابەرانەوە کردووە.
لە ساڵی 2011ەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆی سووریا، تورکیا بۆتە رێڕەوێکی سەرەکی ئەو کەسانەی دەیانەوێت وەکو پەنابەر بچنە ئەوروپا، بۆ رێگری لەوەش، یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی لەگەڵ تورکیا کردووە.