سوپاى توركيا ئامارێكى نوێى له‌ باره‌ى زيانى گيانى په‌كه‌كه‌ راگه‌ياند

له‌ ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، رايگه‌ياند، دوێنێ له‌ ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ سنوورى عێراق، 14 چه‌كدارى ئه‌و حزبه‌ كوژراوون.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى توركيا راشيگه‌ياندووه‌، گرووپێكى په‌كه‌كه‌ خۆيان ئاماده‌ كردبوو، هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر يه‌كه‌كانى سوپاى توركيا له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان و له‌ لايه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه‌ بۆردومان كراوون.

سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى توركيا، دووپاتيكردووه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ، روسيااليوم

ئ.ر