جارێكی دیكه به‌غدا پێشمه‌رگه په‌راوێز ده‌خاته‌وه
حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه مووچه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه دابین بكات
K24- هه‌ولێر:
په‌ر‌له‌مانتارێكی كورد ئاشكرای دەكات، عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ته‌كه‌یدا به‌ڵێنی داوه له چوارچێوه‌ی سوپای عێراقدا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی سوپای عێراقیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌بڕی پرۆژه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پرۆژه‌كه‌ی عه‌بادی هێنراوه‌ته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند كراوه كه ناوی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نه‌هێنراوه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی پێشمه‌رگه به سیاسی ده‌زانێت نه‌ك یاسایی و ده‌ستووری.
له‌مباره‌یه‌وه سالار جه‌باری، جێگری سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماژه به داواكاریه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێسستا حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌نییه مووچه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی گشتی عێراق دابین بكات" و هۆكاره‌كه‌شی به سیاسی وه‌سف كرد.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته نه‌هرۆ مه‌حموود، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، "سه‌باره‌ت به بودجه‌ی سوپای عێراق پرۆژه‌كه‌ی عه‌بادی كه ناوی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نه‌هێندراوه له‌بری پرۆژه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كراوه".
ئه‌وه‌ش زانراوه، دوای ساڵی 2003 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جگه له‌وه‌ی بوونه‌ته بناغه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، شانبه‌شانی هێزه عێراقییه‌كانیش دژی گروپه تیرۆرستی و چه‌كداریه‌كان جه‌نگاوه و بۆ سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه قوربانی داوه، به‌ڵام تائێستا حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه ماف و داواكاریه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات، هۆكاره‌كه‌شی به‌سیاسی وه‌سف ده‌كرێت نه‌ك ده‌ستووری.
H.B