له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و عێراق ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌داته‌وه
"هه‌ر كه‌س و گرووپێك هاوكاری له ئێران وه‌ربگرێت، وه‌كو یه‌ك چاوییان لێده‌كرێت"

K24 - واشنتن:
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌وان كۆمه‌ڵێك گرووپی هاوشێوه‌ی یه‌ك كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ده‌بینن كه هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌واوی هه‌رێم و جیهانیش ناسه‌قامگیر بكه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، ناتان سێڵس، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24، له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و عێراق، گوتی: "ئه‌و گرووپانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌ك و پاره‌یان بۆ دابین ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه هه‌موو ئه‌وانه وه‌كو یه‌ك ناوده‌برێن".
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، له راگهیهندراوێكیشدا، هه‌موو ئه‌و گرووپانه كراونه‌ته یه‌ك، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر كه‌س و گرووپ و لایه‌نێك هاوكاری له ئێران وه‌ربگرێت، به هه‌مان شێوه وه‌ك ئه‌و گرووپانه چاوویان لێده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش وه‌ك زیاتركردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانه، به تایبه‌تیش كه له دوای 5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سزای زیاتری به‌سه‌ردا سه‌پاند.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ناوی جه‌واد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، كوڕی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵای ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی و 4 كه‌سی دیكه‌ی عێراقی كه په‌یوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه هه‌یه، خسته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌مه‌ریكا كوڕه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر ئیسرائیل و كه‌رتی رۆژئاوای ناوبرد و به‌وه‌ی تۆمه‌تباركرد، خه‌ڵكی فه‌له‌ستین چه‌كدار ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو خاكی ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، "ئه‌و 4 كه‌سه‌ی دیكه‌ش كه ناویان خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، په‌یوه‌ندییان به حیزبوڵڵاوه هه‌یه و چالاكی كرده‌وه‌كان، هه‌واڵگه‌ری و دارایی ئه‌و حیزبه له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ن و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سوپای قودسی ئێرانی ده‌كه‌ن".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ناویان له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، بریتین له: "شبل موحسین عوبێد زه‌یدی، یوسف هاشم، عه‌دنان حوسێن كه‌وسه‌رانی و محه‌مه‌د عه‌بدولهادی فه‌ره‌حات" و ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كات، كه هه‌وڵ بۆ شێواندنی ئاسایشی عێراق و درووستكردنی پشێوی له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.
ئ. م