سی ئێن ئێن سكاڵا له‌سه‌ر تره‌مپ تۆمار ده‌كات
شه‌ڕه‌كه‌ی تره‌مپ و په‌یامنێره‌كه‌ى سی ئێن ئێن ده‌نگی داوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی سکاڵایەک لەدژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆشکی سپی تۆمار ده‌كات, به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی له پهیامێنێرێكیان قه‌ده‌غه كراوه.
کەناڵەکە ئەم سكاڵایەی لە واشینتن تۆمار کردووە و باس لەوە دەکات، ئەو هەنگاوەی لە دژی پەیامنێرێکی ئەوان بەناوی جیم ئەکۆستا گیراوەتە بەر رەنگە لەدژی هەر دەزگایەکی میدیایی دیکە روو بدات و ئەمەش هەڕەشە لە دیموکراسی ئەمریکا دەکات.
سکاڵاکە دوای ئه‌وه هات، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌مه‌قاڵه له نێوان تره‌مپ و ئه‌و په‌یامنێره‌ی سی ئێن ئێن درووستبوو، دواتریش كۆشكی سپی بڕیاریدا، هاتنی ئه‌و په‌یامنێره قه‌ده‌غه بكات.
به گوێره‌ی میدیاكانیش، مۆڵەتی چوونە کۆشکی سپی بۆ ئەکۆستا تا ماوەیەکی نادیار هەڵپەسێردراوه.
لەم دەمەقاڵێیەدا ترەمپ ئەکۆستای بە بێڕهوش وەسفکرد، گوایه رێگەی نەداوه کارمەندێکی کۆشكى سپی مایکەکەی لێ وه‌ربگرێت و بیدات به په‌یامنێره‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار له تره‌مپ بكه‌ن، به‌ڵام لای خۆیه‌وه سی ئێن ئێن ئەم تۆمەتە بە ساختە وەسف دەکات.

سه‌رچاوه: CNN
ئ. م