تره‌مپ به په‌یامنێرێكی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت: بێڕه‌وشت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به په‌یامنێرێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سێ ئێن ئێن به ناوى (جیم ئه‌كۆستا) ده‌ڵێت بێڕه‌وشت و بواری پرسیاری پێنادات.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی كه وێبسایتی سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یامنێره‌كه له ریزی پێشه‌وه دانیشتووه و مایكی به‌ده‌سته ده‌یه‌وێت پرسیار بكات، به‌ڵام تره‌مپ بواری پرسیاری نادات.
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا په‌یامنێره‌كه باسى دوو بابه‌ت ده‌كات، یه‌كێكیان هاتنی په‌نابه‌ره مه‌كسیكییه‌كانه و ئه‌وی دیكه‌ش پرسی له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
له كاتی پرسیاری یه‌كه‌م، تره‌مپ وه‌ڵامی په‌یامنێره‌كه ده‌داته‌وه و په‌نابه‌ران به داگیركه‌ر وه‌سف ده‌كات، دواتریش ده‌ڵێت: "من ده‌مه‌وێت ئه‌وان بێن به شێوه‌یه‌كی یاسایی و پرۆسه‌ی رێكوپێكه‌وه بێن".
دواجار تره‌مپ له په‌یامنێره‌كه په‌ست ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: "لێگه‌ڕێ من وڵاته‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌م و تۆش سێ ئێن ئێن به‌ڕێوه‌ببه"، دواتر په‌یامنێره‌كه ده‌یه‌وێت پرسیاری دیكه بكات، به‌ڵام تره‌مپ ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده به‌سه و ده‌ڵێت: "شه‌رمه بۆ سی ئێن ئێن تۆ له‌وێ كار بكه‌ی، تۆ كه‌سێكی بێڕه‌وشتی و نابێت له سی ئێن ئێن بی".
دوای ئه‌وه په‌یامنێرێكی دیكه به‌رگری له په‌یامنێره‌كه‌ی سی ئێ ئێن ده‌كات، به‌ڵام تره‌مپ وه‌ڵامی ئه‌ویش ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "تۆش له‌و باشتر نی".
دواتر تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یامنێره‌كه‌ی سێ ئێن ئێن كه هه‌ستاوه‌ته‌وه، پێی ده‌ڵێت: "كاتێك تۆ هه‌واڵی درۆ و راپۆرتی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوده‌كه‌یته‌وه، كه سی ئێن ئێنیش زۆر جار وا ده‌كات، دژایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن و ده‌بنه دوژمن".