عێراق و ئێران رێككه‌وتنی خۆراك به‌رامبه‌ر به وزه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ریكا ئێرانی كردووه‌ته عێراقی نه‌وه‌ده‌كان
K24 - هه‌ولێر:
دوو به‌رپرسی حكوومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایان كردووه، عێراق له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كان به‌رامبه‌ر به غاز و وزه بگۆڕێته‌وه.
ئه‌و رێككه‌وتنه دوای سه‌پاندنی به‌شی دووه‌می سزاكانه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كه له 5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئێران جێبه‌جێكراوه، كه كه‌رته‌كانی وزه‌ی ئێرانیشی گرتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی عێراق، كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی وزه‌ن، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی غازی ئێران هاورده‌بكات، كه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كاریده‌هێنێت.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، عێراق پێویستی به كاتێكی زیاتره له‌و مۆڵه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ دانراوه، تاكو جێگره‌وه‌ی ئێران په‌یدا ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له 5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ره‌وه به‌شی دووه‌می سزاكانی له‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، مۆڵه‌تی 45 رۆژیشی داوه‌ته عێراق، تاكو جێگره‌وه‌یه‌ك په‌یدا بكات.
ئ. م