بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى داواى ته‌وافق ده‌كات

هاوبەشی راستەقینەی حكومڕانی كوردستان دەبێت

K24 – سلێمانى:

له‌ سلێمانى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوويه‌وه‌ و له‌ ميانى تاوتوێكردنى ره‌وشى هه‌رێم، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، يه‌كێتيى به‌شدارى راسته‌قينه‌ له‌ حوكمڕانى كوردستان ده‌كات.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌، كه‌ ميدياى يه‌كێتى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى داوايكردووه‌، كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافق پێكبهێنرێت.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستان پلەی دووەمە و لەگەڵ پارتیدا بە بەشداری حزبەكانیتر كابینەی نوێی حكومەت پێكدەهێنێت و هاوبەشی راستەقینەی حكومڕانی كوردستان دەبێت لەسەر بنەمای شەراكەت و تەوازن و تەوافق".