له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له تكریت 21 كه‌س بوونه قوربانی
سه‌رجه‌م قوربانیان سڤیلن
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ناوه‌ڕاستی شاری تكریتی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا، 21 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیدا هاتووه، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 16ی دیكه‌ش بریندار بوون، پێشبینیش ده‌كرێت له داهاتوودا به‌هۆی سه‌ختی برینی به‌شێكیان ژماره‌ی گوژراوان به‌رز بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی پزیشكان ئه‌نجام دراوه و سه‌رجه‌م قوربانیان له ریزه‌كانی سڤیلن.
تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.
H.B