وەزیری دارایی و پەرلەمانی عێراق چارەنووسی بودجە یەكلا دەكەنەوە

فراكسیۆنە كوردیییەكان 9 خاڵ ئامادە دەكەن

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی حكوومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەی 2019 كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا هاوڕان.

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 رایگەیاند "بڕیارە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان و لیژنەی حکوومەت لەبارەی بودجەی 2019 ی عێراق کۆببنەوە".

 گوتیشی: "وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان 9 خاڵمان ئامادەکردووە، کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان لەنێو بودجەی 2019 ی عێراق، لەنێویشیاندا هەریەك لە زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و ئیستیحقاقی پێشمەرگە هەیە".

ئاماژەی بەوەشدا: "فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا هاوڕان و پێشتر كۆبوونەوەمان كردووە".