نێچيرڤان بارزانى: ئاماده‌ين كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ين
به گوێره‌ى ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، ئاماده‌ين كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
له شارى هه‌ولێر كۆمپانياى دانا غاز و حكومه‌تى هه‌رێم يادى 10 ساڵه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى سرووشتى ده‌كه‌نه‌وه.
له مه‌راسيمێكى تايبه‌تدا كه به‌و بۆنه‌يه‌وه رێكخراوه، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و په‌ڕى رێز و پێزانينمان بۆ ئه‌و كۆمپانيايانه هه‌يه، كه رۆژگارێك كاريان له‌گه‌ڵ كردين، كه‌س ئاماده نه‌بوو كار بكات.
گوتيشى: 11 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانياى داناغاز و هاوبه‌شه‌كانى واژوو كرا و ساڵێك دواتر كۆمپانياكه توانى ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكات.
روونيشيكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانه قۆناغى داهاتوو قۆناغى چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت.
دووپاتيشيكرده‌وه، هه‌رێم ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گوێره‌ى ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان.