له ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا خزمه‌تگوزارييه‌كانى فه‌يسبووك و ئينستاگرام په‌كيان كه‌وت
به‌شێكى سه‌ره‌كى له خزمه‌تگوزارييه‌كانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك له ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا په‌كى كه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێكى سه‌ره‌كى له خزمه‌تگوزارييه‌كانى هه‌ردوو تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك و ئينستاگرام له ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا په‌كيان كه‌وت.
تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رانى فه‌يسبووك و ئينستاگرام، هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان سه‌باره‌ت به خاوبوونه‌وه‌ى تۆڕهكهيان و خزمه‌تگوزارييه‌كانيان رانه‌گه‌ياندووه.
مه‌زنده ده‌كرێت به هۆى په‌ككه‌وتنى خزمهتگوزارييهكانييهوه، فه‌يسبووك رووبه‌ڕووى زيانى گه‌وره‌ى دارايى ببێته‌وه.
هاوكات له هه‌رێمى كوردستانيش به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك و ئينستاگرام ئه‌مڕۆ تێبينى خاوبوونه‌وه‌ى تۆڕه‌كه و لاوازبوونى ئاستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داخوازييهكانيان كردووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم