ئێف 16ـه‌كانی عێراق زیاتر له 40 چكداری داعشیان له سووریا كوشت
هێرشه‌كان به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامدراون
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه ئێف 16ـه‌كانی عێراق زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له قووڵایی خاكی سووریا ئه‌نجامدا، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 40 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژران.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، "له‌سه‌ر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان، فڕۆكه ئێف 16ـه‌كانی عێراق، زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ناو خاكی سووریا ئه‌نجامدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه ورده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری و دژه‌تیرۆری عێراقی، ئامانجه‌كانیان به‌وردی پێكاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له هێرشه‌كاندا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به ویلایه‌تی فاروقیان له ناوچه‌ی سوسه كرده ئامانج، كه جگه له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، 10 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ش له كۆگاكه‌دا بوون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "فڕۆكه‌كان هێرشێكی دیكه‌ی كوشنده‌یان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ره‌كی فه‌یله‌قی فاروق له ناوچه‌ی باغور، كه زیاتر له 30 چه‌كدار و ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و چه‌كی جۆراوجۆری تێدا بووه"، روونیشیكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگه‌ری، هه‌ردوو پێگه‌كان به‌ته‌واوه‌تی خاپووركراون و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی ناویشیان كوژراون".
H.B