موقته‌دا سه‌در: فریای مووسڵ بكه‌ون
شانه‌كانی تیرۆر سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "شاری مووسڵ له مه‌ترسیدایه" و گوتی: "شانه‌كانی تیرۆر له‌و شاره سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه".
له تویته‌كه‌یدا سه‌در جه‌ختی كرده‌وه، "ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران بووژاونه‌ته‌وه" و داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت، "فریای شاری مووسڵ بكه‌ون".
له كۆتایی مانگی ئابی ساڵی 2017، به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه عێراقییه‌كان توانییان شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن، به‌ڵام تائێستاش نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره به‌كۆتا نه‌هاتوونه و، له‌لایه‌ك وێرانی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه و حكوومه‌تی عێراقیش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ناوه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌مدواییانه، شانه نووستووه‌كانی داعش ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و لێره و له‌وێ ته‌قینه‌وه و رفاندن ئه‌نجام ده‌درێن و ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی مووسڵ بڵاو بووه‌ته‌وه.
H.B
تغريده العراقي ابن العراق سماحه القائد السيد مقتدى الصدر جا‌ء فيها
— علا‌ء الضالمي (@v63WG8vMqpaCZsy) November 20, 2018
ألموصل في خطر
أنقذو الموصل pic.twitter.com/xQIrP5iqHa