پەرلەمانی عێراق ھەڵگرتنی خاڵە گومرگییەكان تاوتوێ دەكات

دەنگ لەسەر چەند بڕیارێكی حكوومەتی كاربەڕێكەری عێراق دەدرێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر دانانی ئەو خاڵە گومرگیانە دەكرێت كە ماوەیەك لەمەوبەر بە بڕیارێكی حكوومەتی عێراق دانراون.

دەستەی سەرۆكایەتی، كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردووەتەوە، بەپێی ئەو كارنامەیە، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێدەكات و لەو تانانە دەكۆڵێتەوە كە لە دروستی بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان دراوە. ھەروەھا دەنگ لەسەر شێوازی ئەو بڕیارانە دەدات كە لەلایەن حكوومەتی كاربەڕێكەری عێراق دراون. بابەتی سێیەمیش، لێكۆڵینەوە دەبێت لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانكی عێراق و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن سەبارەت بە پارە ژێرئاو كەوتووەكەی عێراق.

وەك ئاماژەی بۆ كراوە تەوەری چوارەمی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق بریتیە لە گفتوگۆكردن لەسەر ئەو خاڵە گومرگییانەی كە تازە داندراون لە نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان لە كەركووك و مووسڵ و پەرلەمانتارانی كوردیش كار بۆ ئەوە دەكەن پەرلەمان بڕیار بە ھەڵگرتنیان بدات.