ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕيارى خاڵه گومرگييه‌كانى نێوان كه‌ركووك و هه‌رێمى كوردستانى سڕكرد
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك كۆبوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ژماره‌يه‌ك بڕيارى كابينه‌ى پێشووى حكومه‌تى به‌غداى سڕكرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕيارانه‌ى حكومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى له ماوه‌ى كاربه‌ڕێكردندا ده‌رى كردبوون، سڕ بكرێن. به‌و پێيه‌ى ئه‌و بڕيارانه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورن.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، هه‌موو ئه‌و بڕيارانه‌ى له 1ى تهمموز/ يۆليۆى 2018ه‌وه تا 24ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018 له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه ده‌ركراوون، رابگيرێن
له گرنگترين ئه‌و بڕيارانه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بڕيارى دانانی خاڵە گومرگییەکانی نێوان کەرکوک و شارەکانی هەرێمى كوردستانه.
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، بۆ تاوتوێكردنى پرسى خاڵه گومرگييهكان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى بانگهێشتى هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان كازم ئهلعقابى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گومرگ، مونزير ئه‌سه‌دى كرد.

له‌و باره‌يه‌وه رێبوار هادى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، دانانى ئه‌و خاڵه گومرگييانه پێچه‌وانه‌ى مادده‌ى 24ى ده‌ستوورى ههميشهيى عێراقه.
به گوێره‌ى مادده‌ى 24ى ده‌ستوورى عێراق، ده‌بێت پرسى ده‌روازه سنوورييه‌كان و خاڵه گومرگييهكان به ياسايهكى تايبه‌ت رێك‌بخرێن.
