يه‌كگرتوو ره‌خنه له كابينه پێكنههێنراوهكهى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت
بە درێژەپێدەری کابینەکانی پێشوو ناوی دەبات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌رچی هێشتا کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهاتووە، ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنى، په‌رله‌مانتارى یەکگرتوو هێرش دەکاتە سەری و بە درێژەپێدەری کابینەکانی پێشوو ناوی دەبات.
له‌و باره‌يه‌وه، شنۆ ئه‌شقى، په‌رله‌مانتارى سه‌ر به يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، حكومه‌تی داهاتوو لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆران پێکدێت و ئەمەش وادەکات سەرکەوتوو بێت.
رۆژى 30ى ئهيلوولى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
تا ئێستا لايه‌نه سياسييه‌كان نه‌گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت.
پارتى ديموكراتى كوردستان، كه خاوه‌نى 45 كورسى په‌رله‌مانه له كۆى 111 كورسى و براوه‌ى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه، تا ئێستا به ره‌سمى كانديدى خۆى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت رانه‌گه‌ياندووه.