عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڕه‌شه له بازرگانانی پۆسته حكوومییه‌كان ده‌كات
عه‌بدولمه‌هدی كاتی خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، "ئه‌گه‌ر زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر بازرگانیكردن به پۆسته حكوومییه‌كان له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشت، له‌ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكدا رێككاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر".
له گوتاری هه‌فتانه‌یدا، عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ر كاتێك حكوومه‌ت ده‌ستی به به‌ڵگه و زانیاری پشتڕاستكراوه گه‌یشت له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتن به پۆسته ئیدارییه‌كان، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌فته‌ی داهاتوو یاخۆد هه‌فته‌ی دواتر، پڕۆژه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌خاته روو"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و پڕۆژه‌یه خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان داده‌نێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونێكی ورد بۆ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و گرتنه‌به‌ری رێككاری پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه و بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه.
ماوه‌یه‌كه باس له‌وه ده‌كرێت، كه كوتله سیاسییه‌كان كڕین و فرۆشتن به پۆسته حكوومییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و بۆ هه‌ر پۆستێك ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دیاریكراوه، له دوایین زانیاریشدا له‌مباره‌یه‌وه، دوێنێ ریاز مه‌سعوودی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیادنانه‌وه ئاشكرایكرد، 600 پۆستی حكوومی له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان و حزبه‌كان بۆ كڕین و فرۆشتن به ملیاره‌ها دۆلار نمایشكراون.
مه‌سعوودی دووپاتیكرده‌وه، "كڕین و فرۆشتنی پۆسته حكوومییه‌كان له نێوان كوتله سیاسییه‌كانی عێراق بووه‌ته پرۆسه‌یه‌كی به‌ربڵاو"، هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی سیاسی هه‌وڵ بۆ كڕین و فرۆشتنی چه‌ندین پۆست به‌رامبه‌ر ملیاره‌ها دۆلار به كه‌سانی ناشاره‌زا ده‌ده‌ن، وێڕای ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌و كه‌سانه، بۆئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت".
H.B