په‌رله‌مانتارێكى عێراق: ئه‌گه‌ر 30 مليۆن دۆلارم هه‌بوايه دهمبهخشييه ژنه سه‌ماكاره‌كان
ئێمه عێراقمان كاول كردووه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى پێشووى سه‌لاحه‌دين و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌حمه‌د جبوورى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر 30 مليۆن دۆلارم هه‌بوايه به‌سه‌ر ژنه سه‌ماكار و قهرهچهكاندا دابه‌شم ده‌كرد.
ئه‌حمه‌د جبوورى به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه له كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى 30 مليۆن دۆلار پاشه‌كشێى كردووه.
جبوورى له وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌ته‌دا له ميانى به‌رنامه‌يه‌كى كه‌ناڵى شهرقييه، گوتى: ئه‌گه‌ر 30 مليۆن دۆلارم هه‌بوايه بۆ ژنه سه‌ماكاره ميلييه‌كان و سه‌ماكاره قه‌ره‌چه‌كان خه‌رجم ده‌كرد و له عێراقيش نه‌ده‌مامه‌وه و بۆ حه‌وت خولى په‌رله‌مانيش خۆم كانديد نه‌ده‌كرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: پرۆسه‌ى سياسى له عێراق زۆر خراپه و ئێمه عێراقمان كاول كردووه.
ئ.ر