كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵا: ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت داعش بگه‌ڕێته‌وه عێراق
حزبوڵڵا ده‌ڵێت هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق داگيركارن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراق، هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه پاڵ به داعشه‌وه ده‌نێن له سوورياوه بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
گوته‌بێژى كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراق، جه‌عفه‌ر حوسێنى رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكييه‌كان ده‌يانه‌وێت پاڵ به داعشه‌وه بنێن بۆ ئه‌وه‌ى له سوورياوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق.
گوتيشى: جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش له ناوچه سنوورييه‌كان، ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌يانه‌وێت ناوچه‌كه هه‌روا پڕ له شه‌ڕ و كێشه بمێنێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵا و هێزه عێراقييه‌كان سنوورى عێراق و سووريايان كۆنترۆڵ كردووه و رێگه ناده‌ن هيچ هێزێكى بيانى كۆنترۆڵى ناوچه‌كه بكه‌ن.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك هێزێكى داگيركار سه‌يرى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر خاكى عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر