ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدا دەكات
لەگەڵ سەركردەكانی عێراق كۆدەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك مه‌سعود بارزانی، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك بارزانی، سەردانی شاری بەغدا بكات، لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق باس لە پرۆسەی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور بكات.
سەردانەکەی سەرۆك بارزانی، بۆ بەغدا به يه‌كه‌م سه‌ردانى داده‌نرێت، دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکاتی عادل عەبدولمەهدی، کە سەرۆك بارزانی پشتگیری خۆی بۆ حکوومەتەکەی راگەیاندووه.
لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا فوئاد حوسێن، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى دارايى و وه‌زيرى دارايى حكوومه‌تى عێراق، رايگه‌ياند، سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا گرنگه و په‌يوه‌ندى به پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، فوئاد حوسێن راشيگه‌ياند، هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان و خودى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيش سه‌ردانه‌كه‌يان پێ گرنگه و به بايه‌خه‌وه بۆى ده‌ڕوانن.
روونيشيكرده‌وه، ئێستا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر بوونه و باشتريش ده‌بن له داهاتوودا و له‌نێوان هه‌ردوولاشدا په‌يوه‌ندييه‌كى رۆژانه و دانووستان هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.