ئه‌حمه‌د دزه‌يى: له پێوه‌ره جيهانييه‌كان هه‌ندێك زانكۆ ناويان نييه و ده‌ڵێن يه‌كه‌مى كوردستانين
راگه‌ياندنى ريزبه‌ندى زانكۆكان بۆچوونى جياوازى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ هه‌ردوو ساڵى (2017 - 2018) راگه‌ياند و سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دين، د. ئه‌حمه‌د دزه‌يى دووپاتيده‌كاته‌وه، كه زانكۆى سه‌لاحه‌دين پێشه‌نگى زانكۆكانى كوردستانه، ئه‌مه له كاتێكدايه سه‌رۆكى زانكۆى سۆران، د. موسڵيح موسته‌فا پێى وايه زانكۆكه‌يان له رووى توێژينه‌وه "يه‌كه‌مه" و له گرووپى "باش‌ترين زانكۆكانى كوردستانه".
به گوێره‌ى راگه‌ياندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، ريزبه‌ندى زانكۆ حكومييه‌كان به شێوه‌يه‌كى گشتيى و له ئاستى هه‌رێمى كوردستان كراونه‌ته سێ گرووپه‌وه و گرووپى هه‌ره باشيان له‌م كۆمه‌ڵه‌يه پێكدێت(زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی سۆران، زانکۆی کوردستان – هەولێر، زانکۆی کۆیە، زانکۆی هەولێری پزیشکی)
سه‌باره‌ت به پێوه‌رى توێژينه‌وه له زانكۆ حكومييه‌كاندا، به گوێره‌ى ريزبه‌ندييه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت، باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی کوردستان بریتین لە (زانکۆی کوردستان هەولێر، زانکۆی سۆران، زانکۆی سەلاحەددین، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی چەرمۆ)، له ناوهێنانى زانكۆكاندا، وه‌زاره‌ت رايگه‌ياندووه، ناوه‌كان به گوێره‌ى ئه‌لفابێت ريزكراوون، واته يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌م له ناو گرووپه‌كان ديار نه‌كراوه و ناوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى پيته‌كان ريز كراوون.
له ميانى ژوورى هه‌واڵى كوردستان24دا، د. موسڵيح موسته‌فا، سه‌رۆكى زانكۆى سۆران له باره‌ى ئاستى زانكۆكه‌يان و ريزبه‌ندى نيشتيمانى زانكۆكان رايگه‌ياند، "زانكۆى سۆران له گرووپى باش‌ترين زانكۆكانى كوردستانه".
گوتيشى: "له جيهاندا دوو جۆر زانكۆ هه‌ن، زانكۆى ريسێرچ و تيچينگ، ئێمه له توێژينه‌وه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقيش يه‌كه‌مين".
ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌رۆكى زانكۆى سۆران نيگه‌رانى زانكۆى سه‌لاحه‌دينى لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌و پێيه‌ى وه‌ك د. ئه‌حمه‌د دزه‌يى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دين تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، "ئه‌وه‌ى يه‌كه‌مه له رووى توێژينه‌وه‌ى زانستييه‌وه زانكۆى سه‌لاحه‌دينه نه‌ك هيچ زانكۆيه‌كى ديكه".
دزه‌يى باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ر به گوێره‌ى داتاى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، زانكۆى سه‌لاحه‌دين له كۆى 1030 توێژينه‌وه، به ته‌نيا 520 توێژينه‌وه‌مان هه‌بووه، به‌ڵام زانكۆى سۆران ته‌نيا 68 توێژينه‌وه‌ى هه‌بووه، چۆن ئه‌وان يه‌كه‌من".
هه‌روه‌ها گوتى: "له دوو ريزبه‌ندى جيهانيدا كه ئه‌مساڵ كراون، ناوى ئه‌و زانكۆيه‌ى هه‌ر تێدا نييه، كه بانگه‌شه‌ى يه‌كه‌مى بوون ده‌كات".
ئه‌وه‌شى گوت: "به گوێره‌ى ريزبه‌ندى وێبۆميتركس، زانكۆى سلێمانى يه‌كه‌مه و سه‌لاحه‌دين دووه‌مه. هه‌روه‌ها به گوێره‌ى ريزبه‌ندى (QS)ـى به‌ريتانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين يه‌كه‌مه و زانكۆى سلێمانى دووه‌مه و هه‌ردوو زانكۆش گه‌يشتوونه‌ته چاره‌كى يه‌كه‌م له ريزبه‌ندى جيهانى".
د. ئه‌حمه‌د دزه‌يى ره‌خنه‌شى له‌وانه گرت، كه ئه‌نجامه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان ده‌گۆڕن، گوتى: "هه‌ق نييه ئه‌نجامى زانستى ريزبه‌ندى زانكۆكان بشێوێنرێت و زانكۆى سه‌لاحه‌دين دايكى زۆربه‌ى زانكۆكانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستانه و ئێمه پێمان خۆشه هه‌ر زانكۆيه‌كى كوردستان ببێته زانكۆيه‌كى ئاست به‌رزى جيهان، به‌ڵام گرنگه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى زانستى، گه‌شه بكات و پێشبكه‌وێت".
له باره‌ى پێوه‌ره‌كانى دياريكردنى ئاستى زانكۆكان و ريزبه‌ندييان ئه‌مڕۆ وه‌زيرى خوێندنى باڵا گوتى: "بۆ ڕێکخستنی ڕیزبەندیی نیشتیمانی پشتمان بە ستووە بە (هەشت پێوەری سەرەکی) و (چل و سێ پێوەری لاوەکی)، كه‌بریتین له: چالاکی توێژینەوەی زانستی، کواڵیتی و ئاستی ژێرخانی زانستی و دڵنیایی جۆری خوێندن و فێرکردن، ستافی ئەکادیمی، کارلێک لەگەڵ کۆمەڵگه و چالاکی کەلتوری، چالاکی نێودەوڵەتی، بەدواداچوونی دەرچوان و بەدەستکەوتنی کار لە کەرتی تایبەت، کتێبخانەکان و گەیشتن بە سەرچاوە ڕەسەنەکانی مەعریفە، تێڕوانین و فیدباکی خوێندکاران و قوتابیان".