نوێنه‌رێكى كورد: پێويسته زمانى كورديى بخرێته سه‌ر دراوى عێراق
داواشيكرد، وه‌رگێڕ بۆ زمانى كورديى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دابنرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌د شاكر له دانيشتنى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا داوايكرد، زمانى كورديى بخرێته سه‌ر دراوى عێراق.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك دانيشتنێكى ئاسايى ئه‌نجامدا و تێيدا باس له پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به دراوى عێراق و بانكى ناوه‌ندى كرا.
له‌و ميانه‌يه‌دا، محه‌ممه‌د شاكر، داواى له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد، زمانى كورديش هاوتاى زمانى عه‌ره‌بى بخرێته سه‌ر دراوى عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌ستووردا زمانى كوردى له پاڵ زمانى عه‌ره‌بيدا به ره‌سمى ناسێنراوه.
هه‌روه‌ها داواشيكرد، وه‌رگێڕ بۆ زمانى كورديى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دابنرێت و گوتى: له سۆنگه‌ى جێبه‌جێكردنى ده‌ستووره‌وه، نه‌ك وه‌ك بابه‌تێكى ره‌گه‌زپه‌رستى، پێويسته وه‌رگێڕى كورديى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌بێت.
تۆمارى ڤيديۆيى ته‌واوى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كه تێيدا له خوله‌كى (03:17) خوله‌كدا محه‌ممه‌د شاكر پهيامهكهى ده‌خاته‌ڕوو.