مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت
خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی مووچە وەردەگرن
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژی یەکشەممە و دوو شەممە 25-26/11/2018 مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
سەرچاوەكە راشیگەیاند: "رۆژی سێشەممە 27/11/2018، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت".
پێشتر ھەمان سەرچاوە بە كوردستان24 راگەیاندبوو: "ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پیشەسازی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی ھەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت".