كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و عادل عەبدولمەھدی دەستیپێكرد

عادل عەبدولمەھدی پێشوازی لە سەرۆك بارزانی كرد

K24 - بەغدا

كەمێك پێش ئێستا سەرۆك بارزانی گەیشتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەلایەن عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێكرا.

ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و عادل عەبدولمەھدی دەستیپێكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و عادل عەبدولمەھدی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەبێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 22/11/2018، سەرۆك مەسعوود بارزانی، بە یاوەری شاندێك گەیشتە بەغدا و لە فڕۆكەخانە لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی بەرپرسانی عێراق پێشوازی لێكرا.