پرۆژه‌ی سیتی پاس له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت
بۆ جێبه‌جێكردن كۆمپانیای تایبه‌ت راسپێردراوه
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات، لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیتاڵییەوە دیزاینی پرۆژەی هێلی گواستنەوەی سیتی پاس بۆ ناو شاری هەولێر تەواو كراوە و رێگاش بە کۆمپانیای باند دراوه بۆ پرۆژەکە جێبه‌جێ بكات.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنیری كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، پرۆژەی سیتی پاس پێنج هێڵە و هەموو ناو شاری هەولێر دەگرێتەوە.
وه‌ك له‌و نه‌خشه‌یه‌ی بڵاویش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و پێنج هێله به ره‌نگه‌كانی سوور، سه‌وز، شین، زه‌رد و قاوه‌یی نیشان كراون.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ی، هێله‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هێڵی سوور: لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێدەكات تاكو ناوچەی رۆشنبیری.
هێڵی سەوز: لە كەسنەزانەوە دەستپێدەكات تاكو نەخۆشخانەی رۆژئاوا.
هێڵی شین : لەشۆڕش – دەواجنەوە دەستپێدەكات تاوەكو گۆڕستانی كاریگه‌ی قیر.
هێلی زەرد: لە شەقامی بنەسڵاوە دەستپێدەكات تاكو شەقامی مووسڵ.
هێڵی قاوەیی: هەموو شەقامی 100 مەتری دەگرێتەوە.
په‌یامنێری كوردستان 24 روونیشی ده‌كاته‌وه، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاریش راگەیاند، لە رێگای ئەم پرۆژەیەوە 800 هەلیکار دابین ده‌كرێت.
ئ. م