كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و نووری مالیكی ده‌ستیپێكرد
K24 - به‌غدا:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نووری مالیكی، ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه، له به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئیستا، سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته باره‌گای حزبی ده‌عوه و ئێستا سه‌رۆك بارزانی و نووری مالیكی له كۆبوونه‌وه‌دان.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك بارزانی، به یاوه‌ری شاندێكی باڵا گه‌یشته به‌غدا و هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا كۆبووه‌وه.
ئ. م