تره‌مپ له‌باره‌ی كوشتنی خاشوقچی وه‌ڵامێكی سه‌یر ده‌داته‌وه
"جیهانه‌كه‌مان كه‌وتووه‌ته شوێنێكی شه‌ڕانگێز"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "جیهانی شه‌ڕانگێز" به به‌رپرس له كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كه ده‌زانێت.
به‌گوێره‌ی تۆڕی میدیایی "سی بی ئێس"ـی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌م قسه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدا بوو، كه رۆژنامه‌نووسێك له‌باره‌ی به‌رپرسانی كوشتنی خاشوقچی ئاراسته‌ی كرد، كاتێكیش ئه‌و كاته تره‌مپ بیری بۆ هیچ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره نه‌چوو به رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی گوت: "له‌وانه‌یه پێویست بكات جیهان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه سزا بدرێت. ئه‌م جیهانه‌مان له شوێنێكی زۆر شه‌ڕانگێزه".
Reporter: Who should be held accountable for [Jamal Khashoggi's murder] ?
— CBS News (@CBSNews) November 22, 2018
Trump: Maybe the world should be held accountable because the world is a vicious place. The world is a very vicious place. https://t.co/AD9ltGX8c2 pic.twitter.com/XBsFhXyO5i
تره‌مپ گوتیشی: "من رقم له تاوانه و رقم له‌وه‌یه كه ئه‌نجام دراوه و رقم له شاردنه‌وه‌ی تاوانیشه"، و به‌رگریشی له محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودییه كرد و گوتی: "ئه‌ویش له‌من زیاتر رقی له‌و كارانه‌یه".
"So I hate the crime and I hate what is done and I hate the cover-up," Trump said on Khashoggi murder. "And I will tell you this, the Crown Prince hates it more than I do." https://t.co/AD9ltGX8c2 pic.twitter.com/Uor2xcRYqv
— CBS News (@CBSNews) November 22, 2018
پێشتر میدیاكان ئاشكرایانكردبوو، ئاژانسی هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا "CIA" له‌و باوه‌ڕه‌دایه، شازاده‌ی جێنشینی سعوودییه فه‌رمانی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ ده‌ركردووه.
هه‌رچه‌نده تره‌مپ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به بازرگان و بزنسمانێكی به‌توانا داده‌نرێت و له سیاسه‌ته‌كانیدا ئابووری خستووه‌ته پێش سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تائێستا چه‌ندین گوفتار و ره‌فتاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی لێ به‌دی ده‌كرێت و ده‌م نا ده‌م ده‌بێته مانشێتی هه‌واڵه سه‌یر و سه‌مه‌ركانی جیهان.
H.B